كاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و چاوەڕواندەكرێت لە دوای 25ی مانگەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  راگەیاند، حكومەتی عێراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و چەند رۆژێكی دەوێت.
ئاشكراشیكرد، چاوەڕواندەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان لە دوای 25ی مانگەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانەبكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە دەرنەكراوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رێنماییەكان دەربكرێن و یاسای بودجە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.