عێراق پارە بلۆككراوەكانی ئێران سەربەست دەكات

بانكی بازرگانیی عێراق، ئەو پارانەی ئێرانی سەربەستكرد كە بلۆكیكردبوون.

وەزارەتی پیشەسازی و كانەكان و بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند، بانكی بازرگانیی عێراق “TBI”ی پارە بلۆككراوەكانی ئێرانی ئازادكردووە.

ڕێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران لەبارەی ئەو بابەتەوە دەڵێت، “ئەو ڕێوشوێنە لەسەر داوای سەرۆكی ڕێكخراوەكە بووە، كە نامەی بۆ چەند یاریدەدەرێكی وەزیری پیشەسازی و كانەكان و بازرگانی و جیهادی كشتوكاڵیی ئێران ناردووە لەپێناو سەربەستكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران”.

ئێران بڕی ئەو پارانەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پارەكانی وەرگرتووەتەوە و دراوی بیانین.

دوای ئەو هەنگاوەی عێراق، نووسینگەی پیشەسازیی خۆراك و دەرمان لە وەزارەتی پیشەسازیی ئێران داوایكردووە دەستبەجێ ئەو كەرەستە و خۆراكانە هاوردە بكرێن كە پێویستن.