عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

“ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم”، ئەمە وتەی سەباح حوسەینی بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە تیشكەكان-ـی سەر بە وەزارەتی ژینگەی عێراقە.

حوسەینی دەڵێت، عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە پێناو وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆم و دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پڕۆژەكانی لەو بوارەدا دەستپێدەكات و وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەكاردەهێنێت.

بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە تیشكەكان لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی عێراق داوە و ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوەیەكیان ئامادەكردووە بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا دەكات.