شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی – عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی – عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەمێنيتەوە و چەندین کۆبونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات لەبارەی سەرجەم بوارەکانی کەرتی کشتوکاڵ.

شاندەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بازرگانی‌و وەبەرهێنەری ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکی – عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، سیروان مەحەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەمرۆ بەشداری کرد لە کۆبونەوەیەک کە لەبارەی کەرتی بازرگانی و کەرتی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵی و کەرتی گەشتیاری ساز کرا بوو.

سیروان مەحمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سليمانی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند ”ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سليمانی یەکەمین ژوورە لەسەر ئاستی عێراق کە بەشی کشتوکاڵی و راوێژکاری تایبەتی کشتوکاڵی هەیە و گرنگی تایبەی بەم کەرتە داوە و ئەم بەشە چەندین چالاک گرنگی ئەنجامداوە و چاندین داتا و زانیاری وردی لەبارەی خانووە پلاستیکیەکان و کەرتی پەلەوەر و ئاژەڵداری کۆکردۆتەوە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی کێشەکان بە لایەنە پەیوەندییدارەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا، ”شاری سلێمانی لە رووڕی کشتوکاڵییەوە پێشەکەوتن و گەشەکردنی باشی بەخۆیەوە بینیوە لە بوارەکانی خانووی پلاستیکی و کێلگە پەلەوەریەکان و ئاژەڵداری، ئێمەش وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سليمانی بە بەردەوامی پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرانە هەییە کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن و ئەوەی لە توانماندا بێت دەیکەین بۆ پشتیوانیکردنیان”.