شاندێکی ڕێکخراوی (GIZ) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

شاندێکی ڕێکخراوی (GIZ) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکاتبە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە بارەی ئەو کارو پرۆژانەی کە ڕێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی بە نیازە لە داھاتوودا لە شاری سلێمانی ئەنجامی بدات، شاندێکی ڕێکخراوەکە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

د.سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی کرد لە شاندەکە و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچون و پێشنیازەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بارەی کارو پرۆژەکانی ڕێخکراوی (GIZ)، تاکو بتوانرێت خزمەتێکی باشتر بگەیەنرێت بە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە پێویستە ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت لە نێوان ژووری بازرگانی و ڕێکخراوەکە، زۆر خۆشحاڵ بوون بە ئەنجامدانی کۆبوەنەوەکە و سپاس و ستایشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.