شاندێکی باڵوێزخانەی تایلاند سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لە نێوان وڵاتی تایلاند و ھەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی جێگری باڵوێزی تایلاند لە ئوردن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم و نەوزاد غەفور جێگرانی سەرۆک و کەمال سەید تەھا کۆی و کەمال حەمە عەلی و بەختیار مەحمود و بورھان عەلی ئەندامانی ئەمجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیان کرد لە ئەدیساک جانتاتوم، جێگری سەفیری تایلاند لە عەمان و شاندی یاوەری.

لە کۆبونەوەکەدا، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووڕی بازڕگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەین و زۆر دڵخۆشین بەم سەردان کردنە، ھیوادارین بتوانین کاری بازرگانی و پیەشەسازی بەرەو پێش بەرن و کار بکەن بۆ ھاندانی بازرگانان و وەبەرھێنەرانی تایلەند تاکو سەردانی سلێمانی بکەن و لێرە پرۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام بدەن، لە پارێزگای سلێمانی زەمینەی وەبەرھێنان ھەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرھێنان”.

ڕاشیگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پێشەنگای نێودەوڵەتییە کە ساڵانە چەندین پێشەنگای تێدا دەکرێتەوە، داواکارین ھانی پیشەسازان و بازرگانانی جایلەند بدەن کە لە پێشەنگاکان بەشدار بن و بەرھەم و خژمەتگوزاریەکانیان بناسێن و لە نزیکەوە بە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکانی سلێمانی ئاشنا ببن تاکو بتوانن کار و پرۆژەی ھاوبەش ئەنجام بدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پرۆژەی.گەنجینەیە کە بە ستانداردی جیھانی دروستکراوە و کاڵاکانی تێدا ھەڵدەگیرێت و کاڵاکان لێرەوە دەنرێت بۆ شارەکانی باشوری عێراق ئەمەش سلێمانی کردۆتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ.

ئەوەشی خستەڕوو، سلێمانی لە ڕوی پیشەسازیەوە لەسەر ئاستی ھەرێمی وردستان و عێراق پێشەنگ بووە، داواکارین ھانی وەبەرھێنەر و خاوەن کۆمپانیاکان بدەن لە سلێمانی کارگە دروست بکەن، ئێمەش وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەین بۆ ھەموو ھاوکاریەک.

لای خۆشیەوە ئەدیساک جانتاتوم، جێگری سەفیری تایلاند لە ئوردن، زۆر خۆشحاڵ بوو بە وتەکانی سەرۆکی ژوور و ھیوای خواست لە داھاتوودا بتوان کاری ھاوبەش ێکەن و پەیوەندییە ئابوریەکان بە ھێز بکەن و بەشداری پێشەنگاکانی سلێمانی بکەن.