شاندێکی بازرگانانی گەرمیان سەردانی وەزارەتی دارایی و کشتوکاڵیان کرد

شاندەکە پێکھاتبوو لە ٢٥ بازرگانان و خاوەنکار بە سەرۆکایەتی ئەحمەد کەلاری، نوێنەری بازرگانانی گەرمیان سەردانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کرد لە ھەولێر ، شاندەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتەوە پێشوازیان لێکرا.

ئەحمەد کەلاری نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “لە کۆبوەنەوەکەماندا کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند باس لە سەرجەم کێشە و گرفتەکانی مەرزەکانی پەروێزخان و پشتە کرا، وەزیری دارای بەڵێنی دا بەوپەڕی تواناوە کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و کێشەکان بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران تاکو سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر ھێڵ بە مەبەستی چارەسەر کردن”.

راشیگەیاند “بەشێک لەو کێشە و گرفتانەی لە کۆبونەوەکەدا باسی لێوەکرا بریتییە لە کێشەی کرێی بارھەڵگرەکان و کێشەی ھەبوونی چەندین کۆمپانیا لە مەرزی پەروێزخان کە ڕۆژانە بە ناوی جیاوازەوە پارەیەکی زۆر لە بازرگانان و خاوەنکاران وەردەگرن و بوونەتەھۆی کەمکردنەوەی جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکەدا، نەبوونی خزمەتگوزاری لە مەرزی پەروێزخان یەکێکی دیکە بوو لە کێشەکانمان وەزیری دارایی بەڵێندا کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کێشەی ڕێگای کەلار – پەروێزخان باسی لێوەکرا، جەنابی وەزیری وتی بودجەیەک دیاری کراوە بۆ دوو سایتکردنی ئەو ڕێگایە، بەشێکی تری گفتوگۆکان کێشەی ئەو بارھەڵگرانەبوو کە دەچنە ناوەڕاست و باشوری عێراق ، بڕیار درا لیژنەیەک بۆ بەدواداچونکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان پێکبھێنرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای سەردانەکەمان بۆ وەزارەتی دارایی، شاندەکەی بازرگانانی گەرمیان بە سەرپەرشتی بەندە سەردانی وەزارەتی کشتوکەڵمان کرد و لایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵەوە بە گەرمی پێشوازیمان لێکرا، لەبارەی کۆمەڵێک کێشەو گرفتی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە گفتوگۆمان کرد، یەکێک کێشەکان ھاوردەکردنی پیەن بوو کە.لە مەرزەکان پارەیەک وەردەگیرا بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و ھەنوو کەسێک دەنوانێت پەین بھێنێت بێ ئەوەی پارەی لێ وەربگیریت، بەشێکی تری کێشەکان کەمی کۆگای بازرگانی بوو لە سنوری گەرمیان وەزیری دارایی بەڵێنی پێداین ئەگەر زەوی کۆگاکان بەردەڵانی بێت دەتوانیت زەویمان بۆ دابین بکات بەڵام ئەگەر.کشتوکاڵی بێت ، لە دەسەڵاتی وەزیری.کشتوکاڵە بۆ ئێمەش ئەم سەردانەمان کرد و لەگەڵ جەنابی وەزیر لەمبارەیەوە گفتوگۆمان کرد بەڵێنیدڤ دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لای خۆیەوە ھەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت زەوی بۆ بازرگانان دابین بکات.