عیراق 60 ماددەی خۆراكی هەناردەی وڵاتان دەكات

بەپێی لێدوانی سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییەكانی عیراق لە لایەن وڵاتانەوە خواستێكی زۆر لە سەر خۆراكی عیراقی هەیە، ئەوەش وا دەكات دەروازەی وڵاتان بە روماندا بكرێنەوە. 

لەو بارەیەوە عادل عكاب، سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییەكانی عیراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: وڵاتانی دەرەوە خواستێكی زۆریان بۆ خۆراكە عیراقییەكان بەتایەت خورمای عیراقی هەیە.

راشیگەیاند: لە ئێستادا نزیكەی (60) ماددەی خۆراكی لە عیراقەوە بۆ وڵاتانی جیهان و دەوروبەر هەناردە دەكەین و بەشێوەیەكی بەش و چالاك بەشداری لە پێشانگاكانی ئەو وڵاتانەدا دەكەین كە ئەوەش وا دەكات دەروازەكان بە رووماندا بكرێنەوە و بتوانین چالاكییە ئابورییەكانمان برەو پێبدەین.