شاندی بازرگانی سلێمانی لە وڵاتی یۆنان لەگەڵ ژووری بازرگانی و تەکنیکی شاری سالۆنێکی كۆبویه‌وه‌

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە وڵاتی یۆنان، کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ ژووری بازرگانی و تەکنیکی شاری سالۆنێکی، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی کاروباری بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “شاری سلێمانی لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵیدا پێشکەوتنی باشی ھەبووە ھەروەھا کاری بازرگانیش تیایدا فراوانە، لەسەدا ٣٠ پیشەسازی عێراق لە سلێمانییە”.

ڕاشیگەیاند “شاری سلێمانی لە ڕووی وەبەرھێنانەوە، پێشکەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە و کۆمپانیا ناوخۆی و بیانییەکان چەندین توانیویانە چەند پرۆژە دروست بکەن و کاری تێدا بکەن داواشی لە کۆمپانیا یۆنانییەکان کرد لەگەڵ بازرگانی سلێمانی کاری زیاتر ئەنجام بدەن وەبەرھێنان بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، سلێمانی بۆتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لەسەر ئاستی عێراق چونکە لە شاری سلێمانییەوە زۆرێک لە کاڵاکان دەنێرێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

ئەوەشی خستەڕووی”سلێمانی شارێکی گەشتیاری و کلتوری و فەرھەنگییە، چەندین شوێنی گەشتیاری تێدایە کە ساڵانە بە سەدان ھەزار گەشتیاری ڕووی تێدەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتەکانیان، لە ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی ڕەوشی ئەمنی زۆر سەقامگیرە ئەمەش ئەم بۆتە ھۆی ئەوەی لە لایەن گەشتیارانی گۆمپانیان جێگەی بایەخ بێت.

پاشان عەزیز محەمەد، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنان لە شاری سلێمانی وتەیەی پێشکەش کرد و تەواوی یاساکانی پەیوەندیدار بە وەبەرھێنانی بیانی ڕوون کردوە و وتی یه‌ک ملیۆن و ٤٨٠ هەزارە دانیشتوە، ٢٠٠ هەزاریش دانیشتوی شارەکانی خواروی عێراق هاتون تیایدا دەژین، ١٥٦ هەزار ئاوارە لەناو شاری سلێمانییە بەکۆی گشتی لە ئێستادا سلێمانی ٢ ملیۆن کەسی تیادا دەژی”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سلێمانی چه‌ندین چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ و گرنگی تێدا دروستكراوه‌ كه‌ ژماریان ٣١٥ پرۆژه‌یه‌، له‌ بواره‌كانی ئاسن و چیمه‌نتۆ و كێبڵی كاره‌با و پلاستیك و شیش و قیر و خوارده‌مه‌نی‌ كه‌ كۆی له‌سه‌دا ٣١ هه‌موو پیشه‌سازی كوردستان له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ خۆشهاڵ ده‌بین بازرگانانی سلێمانی و وڵاتی یۆنان بتوان كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌ كه‌ره‌ته‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش هاوكاری و ئاسانكاری ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ین.

جۆرج سەرۆکی تەکنیکی ژووری بازرگانی سالۆنێکی ڕایگه‌یاند ”ئێمه‌ ١٧ هەزار ئەندامان هەیە بۆ کاری تەکنیکی لەبوارەکانی مقال دیزاینەر و ئەندازیار و راوێژکاری ئەندازیاری، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکە وتی “ئێمە زانیاریمان نه‌بوو لەسەر کاری وەبەرهێنان و زانیاری لەسەر کاری بازرگانی نازانین بەم سەردانەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، زۆر خۆشحاڵبوین کە زانیاری تەواومان پێدرا لەبارەی ڕەوشی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان تا بتوانین لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیەکانی کوردستان و عێراق کاربکەین”.