سەرۆکی ژووری بازرگانی تائکید لە گرنگی دروستکردنی ناوچە پیشەسازیەکان دەکاتەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامدرا.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ د.پشتیوان حەمە سەعید،بەڕێوەبەری گشتیی شار و ناوچە پیشەسازییەكان وەبەرهێنان و عەزیز سەعید،بەڕێوەبەری گشی وەبەرهێنانی سلێمانی و (ڕێکخراوی دارای نێودەوڵەتی IFC ) کۆبونەوەیەکیان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا تایبەت بە دروستکردنی ناوچە پیشەسازیەکانی عەربەت و دەوروبەری.

لەکۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەگرنگیەوە باسی لە ناوچە پیشەسازیەکان کردو ئاماژەی بەوەدا ژووری بازرگانی بەگرنگی دەزانێت دروستکرنی ناوچەی پیشەسازیەکان پەلەی تێدابکرێت و بەشێوازێکی مۆدێرن دروستبکرێت.

ئەوەشی راگەیاند وەک ژووری بازرگانی پشتیوانی تەواوی ئەو پرۆژەیە دەکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی هیوای خواست دەستەی
وەبەرهێنان و وەبەرهێنانی سلێمانی پرۆژەی ناوچە پیشەسازیەکان دیاریبکەن و هاوکاربن لەخێرا تەواوبونی.