سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان: کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری رانەگیراون

سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رەتیکردەوە کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی راگیرابن و رایگەیاند، بەهۆی وەریز باران بارینەوە کارەکان خاوبوونەتەوە.

فاخر شێخ طیب سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ڕایگه‌یاند:” هەمیشە دڵسۆزیمان بۆ سلێمانی لەو ئاستەدا بووە کە سەرەڕای هەبوونی تەنگەژە و گرفتەکانیش کارەکانمان لە شارەکەدا رانەگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” ئەوەی لە تواناماندا بووە بۆ بەردەوامبوون و رانەوەستانی کارەکانمان لە سلێمانی ئەنجاممانداوە و لە رێگەی پرۆژەکانیشمانەوە هەزاران هەلی کارمان رەخساندووە”.

باسیلەوەشکرد:” کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی رانەگیراون و ئەو خاوبوونەوەیەش کە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا دەبینرێت بەهۆی وەرزی باران بارینەوە بووە”.

سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان روونیشیکردەوە:” لە رێگەی ئەو زەویانەی لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە بۆ پرۆژەی ئاماژەپێکراو دابینکراوە و لە ئەگەری دابینکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانمان، ئەوا لە وادەی خۆیدا کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری تەواو دەبن”.