سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لەگەڵ کۆمپانیاکان لەهەوڵداین نرخی ئارد گران نەبێت

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئارد لەسەر هێڵن بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئارد بە نرخێکی کەمتر.

 ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئارد لەگفتوگۆی بەردەوام دان بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئارد بە نرخێکی کەمتر بەشێوەیەك کە ئەوان قازانجێکی کەمی بخەنەسەر.

ئاماژەی بەوەشدا، هەمو هەوڵکیان خستەوەتەگەڕ بۆ رێگریکردن لە گرانبونی نرخی ئارد لە سلێمانیدا.

ئازاد محەمەد باسی لەوەشکرد، یەکێك لە کارەکانی حکومەت نەهێشتنی بارگرانییە لەسەر خەڵكەکەى.

ئاشکراشیکرد، دوجار داوایان کردوە پارێزگای سلێمانی بکرێتە لامەرکەزیەت بەو پێیەی هەر پارێزگایەی هەڵکەوتەی جوگرافی و داهاتی خۆی هەیە.