کارتی متمانەی بانکی banking credit card

شەن جەزا کەریم

لەگەڵ هەمو پێشکەوتنێکی شارستانیدا گشت بوارەکان گۆڕانکاریان بەسەردادێ و پسپۆران ئەکەونە داهێنانی نۆێ بۆ کارئاسانی، دیارە خزمەت گوزاریە بانکیەکانیش پشکی باشیان هەیە لە بوارەکەی خۆیاندا، لە داهێنانەکانیاندا تا بتوانن لە ڕێگەی پێشکەش کردنی باشترین خزمەت گوزاریەوە زۆرترین کڕیار ( عمیل ) یان هەبێت، دیارە ئەمەش پرۆسەیەکی وابەستەیە بە سودی بانکیەوە.

زۆرێک لە پسپۆرانی بواری بانکو ئابوری ناسان باس لەوە ئەکەن بیرۆکەی کارتی بانکی ئەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەد ساڵ پێش ئێستا، بەڵام کارا کردنو کارپێکردنی لەلایەن بانک ئۆف ئەمریکا ( bank of america )وە بۆ یەکەمجار ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1958، کە جۆرێک لە تایبەت مەندی تیادا بوە، وەک ئەوەی بۆ بازرگانانو خاوەن پیشەو هەرزەکان بوە تا بتوانرێ خەرجکردن لە هەژمارە بانکیەکان کۆنترۆڵ بکرێت بڕی پارەی ڕاکێشراو دیاری بکرێت، پاشان لە ساڵی 1975 بۆ یەکەم جار پارە لە ئامێری (ITM) وە ڕاکێشرا، لەوەش گرنک تر ئەوەبو گشت ئەو کۆمپانیایانەی ئەو بوارە یەکیان گرت، لە ساڵی 2007 دا کۆمپانیای ڤیزایان (VISA INC) دروستکرد کە لەمڕۆدا لە دوسەد وڵاتی جیهاندا کاری پێ ئەکرێت، پشکەکانی لە بۆرسە جیهانیەکاندا مامەڵەی پێوە ئەکرێت ، هەروەها ماستەرکارت (MASTER CARD)و پەیپاڵ (PAYPAL) و چەندین کۆمپانیاو بانکی تر، لە ئێستادا ئەم سیستمەش لە پێشکەوتنێکی بەردەوامدایە بەرەو ئەوە دەڕوات ئاسانتر بکرێت و بچێتە تەلەفۆنی مۆبایلەوە تەنها بە پیشاندانی کۆدی خاوەن هەژمار بەرامبەر چاوی هەستیاری ئامێری پارەدان، یاخود لەسەر ئایپاد یان لاپتۆپەوە هەمو مامەڵە بانکیەکان لە کورتترێن ماوەدا ئەنجام ئەدرێ، لێرەدا بۆ بەرچاو ڕونی لەسەر وێنەی ژمارە یەک دەست نیشانی هێماو زانیاریەکانی سەر کارتی بانکی ئەکەین ڕوی یەکەمی کارت.

https://scontent.fisu6-2.fna.fbcdn.net/v/t1.15752-9/275576018_672666153856778_6620131839002733543_n.jpg?_nc_cat=104&ccb=1-5&_nc_sid=ae9488&_nc_ohc=jZGplNmLbxsAX8TMi0I&_nc_ht=scontent.fisu6-2.fna&oh=03_AVJWY5fAI9clURHVMLqmY7LWgrK8zAOfh2S3vM0hWvfgyg&oe=625403FF

١- لۆگۆی ئە،و بانکەی کارتەکەی لێدەرچوە. ٢- سیمی ئەلەکترۆنی EMV کە ئەمە تایبەتە بە کارتی زیرەک.
٣- هۆلۆگرام (واتا ئەو وینە سێ دوریەیە کە بە وینەی لێزەری ناوزەد ئەکرێت .
٤- ژمارەی کارت .
٥- لۆگۆی ئەو کۆمپانیایەی کارتە ئەخوێنێتەوە.
٦- ڕێکەوتی بەسەرچونی کارت .
٧- ناوی خاوەن هەژمار .
٨- پولەکەی بەرکەوت.

ڕوی دوهەمی کارت

١ – شریتی موگناتیسی .