سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا پیرۆزبای دەستبەکاربون لەسەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ۲٠۲٤/۳/۲٤ لەبینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە دکتۆر،یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا.

د.یاد،پیرۆزبای لەدەستەی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیکردوو ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی بەردەوام هاوکاری نەخۆشخانەی هیوابووە لەهەموو کاتەکاندا بە پشتیوانی سەرمایەداران و وەبەرهێنەران هاوکارمانوو”.

هیوایخواست بتوانن بەردەوامبن لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی هیوا.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نەوزاد غەفور، سوپاسی سەردانەکەی کرن و ڕایگەیاند” نەخۆشخانەی هیوا قورسای زۆری لەسەرە لە هەموو عێراقەوە نەخۆش سەردانی دەکات و چارەسەر وەردەگرن ئەمەش دڵسۆزی و توانای کارمەندەکانی دەردەخات هەربۆیە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردن”.