سێھەمین خولی گەیاندن و زانستە ئەلکترۆنیەکان کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

عەلی بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (عێراق تەقەدوم بۆ ڕێکخستنی پێشانگە و دیدار و کۆنفرانس) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوورەوە پێشوازی لێکرا.

عەلی بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (عێراق تەقەدوم بۆ ڕێکخستنی پێشانگە و دیدار و کۆنفرانس) ڕایگەیاند “خۆشحاڵ دەبین سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدار بن لە سێھەمین خولی گەیاندن و زانستە ئەلکترۆنیەکان کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، کە لەبەرواری ٤ و ٥ ئایار لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە ھۆتێل شاری جوان بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشدا دیدارەکە بەسەرپەرشتی حکومەتی ناوەندی و نوێنەرایەتی دەستەی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق و بە چاودێری.حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە نوێنەرایەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ڕۆسنبیری و لاوان بەێوەدەچێت.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ڕایگەیاند “زۆر خۆشحاڵین بە سازادانی ئەم جۆرە دیدارانە، بانگێشتی سەرجەم کۆمپانیا گەورەکانی شاری سلێمانی دەکەین تاکو بەشدار بن لە دیدارەکە، ھیوادارین بێتە ھەنگاوێک بۆ پێشخستنی زیاتری شاری سلێمانی”.