سودانی بەڵێنی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵێنی دا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر داببەزێنێت.

لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵێنی دا بەهای دۆلارێك داببەزێنن بۆ 1320 دینار و وتی، “عێراق باشترین دۆخی دارایی هەیە”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو قسانەی لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووسدا كرد كە شەوی رابردوو پەخشكرا و رایگەیاند، “بڕیارمانداوە بە پێوەرەكانی سیستمی بانكیی جیهانەوە پابەندببین و رێكاری چڕمان گرتووەتەبەر بۆ زیاتر دابەزاندنی بەهای دۆلار”.

جەختیشیكردەوە كە رێكارەكان بەردەوامدەبن بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، تا ئەو كاتەی بەهای دۆلارێك دەبێت بە 1320 دینار.