سلێمانی.. گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەكان دەكرێت

كارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدەکان لە گۆڕانكاری خشتەی پێدانی كارەبا لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ئاگادار دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،”ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکەین کە رۆژانی پشووی فەرمی لە 25ی مانگەوە تاوەکو 2/1/2022 بەیانیان 6.30 بۆ 8ی بەیانی کار بەموەلیدەکانیان نەکەن”.

ئاماژە بەوەشدراوە،”لەبری ئەو ماوەیە، لە کاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆوە کارەبای موەلیدە بدەن بەهاووڵاتیان”.

جێگەی باسە، لە هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە لە ڕۆژی 25-12-2021 تاوەكو 1-1-2022 پشووی فەڕمییە.