زیاتر لە پازدە جۆر کاڵاو بەرهەمی کارگە ناو خۆییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕێگریان لێدەکرێت بۆ پارێزگای هەولێر

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورى بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بازرگانان و خاوەن کارگەکان و هاوردەکارانی پارێزگای سلێمانی نیگەرانیەکانی خۆیان گەیاندۆتە ژووری بازرگانی سلێمانی لەبەرامبەر ئەو ڕێگریانەی لە بازگەکانی سنوری پارێزگای هەولێر لێیان دەکرێت و ناهێڵدرێت بەرهەمەکانایان بچێتە ناو پارێزگای هەولێر.

كازێو کاوە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” خاوەن کارگەکانی بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆی لە پارێزگای سلێمانی و بازرگانان و هاوردەکاران ماوەی دوو مانگە نیگەرانیەکانیان گەیاندۆتە ژووری بازرگانی سلێمانی کاتێک دەیانەوێت بەرهەمەکانیان بەرنە پارێزگای هەولێر لە بازگەکانی ئەو سنورە ڕێگری دەکرێت و ناهێڵدرێت کاڵاکان بڕواتە ناو پارێزگای هەولێر، لەسەر ئەو ڕێگریانە قسەمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر کردووە هەتا پێکەوە  لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتمان ئاگادار بکرێتەوە “.

راشیگەیاند” زیاتر لە ۱٥ جۆر کاڵاو  بەرهەمی بازرگانان لەلایەن بازگەکانی هەولێروە ڕێگریان لێدەکرێت لە پارێزگای سلێمانیوە بڕواتە ناو هەولێر”.

ئەندامەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات هیچ جیاوازییەک نابینین لەنێوان بازرگانانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر  بۆیە داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنەسەرخەت و کێشەکە چارەسەر بکەن.

ناوی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لەکاتی ناردنیان له پارێزگای سلێمانیەوه بۆ پارێزگای هەولێر لەلایەن بازگەکانی ئەو سنورەوه ڕێگریان لێدەكرێت، بريتيين له:

(1) موبایل، پێداویستی موبایل و ئیکسسواراتي مۆبايل.

(2) جگەره بەهەموو جۆرەکانییەوه.

(3) معسل به هه موو جوره کانییه وه.

(4) جگه رەی کارەبایی بەهەموو جۆرەکانییەوه.

(5) مريشك

(6) هێلکەی خواردن و هێلکەی تروکاندن.

(7) خورما.

(8) دەرمانی کشتوکاڵی.

(9) دەرمانی فێتنەری.

10) توتنی جگەره

(11) فلتەری جگەره.

(12) تامی جگەرەی کارەبایی

(13) خواردنەوەی وزه بەخش

(14) که رەستەی سەرەتایی كۆنكرێت.

(15) ماتۆڕسكيل و پێداویستیەکانی ماتۆر.