بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لەپەلەوەرداوچەند سەرنجێک

بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لەپەلەوەرداوچەند سەرنجێک!
زۆرجارلەکۆڕودانیشتنەکانمانداگوێبیستی ئەوقسەیەدەبین مریشکی کێڵگەکان هۆرمۆنیان پێ دەدرێت یان دەڵێن بەدەرزی گەورە دەکرێن یان ڕاستربڵێین بۆچی بەبەردەوامی دەنگۆی بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لەمریشکی کێڵگەپەلەوەریەکاندابڵاودەبێتەوە؟؟؟؟
هەرچەندەلەئێستاداهۆرمۆنەکان لەبەخێوکردنی مریشکدا بەکارناهێنرێت بەڵام دەنگۆی زۆرهەیە لەسەر ئەم بابەتەبەبێ وەستان،هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوەبۆ پەنجاکانی سەدەی بیستەم واتە بنچینەی بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە بۆسەردەمێک ئەم جۆرەی مریشک کەئێستاهەیەوتایبەتە بەبەرهەمهێنانی گۆشتی سپی ئەوکاتە نەبووەبەڵکوتەنهاپشت دەبەسترابەجۆرێکی مریشک کە قەبارەو کێشیان زۆر بچووک بووەوبۆهەردوو مەبەستی بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی وهێلکە بەکاردەهات ،بۆ مەبەستی زیادکردنی کێش لەمریشکداجۆرێکی دەستکردی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی ڕەگەزی مێینەبەکاردەهێنرا بەڵام تێبینی ئەوەکراکەمریشکەکان وەڵامی ئەوزیادکردنی کێشەیان نەدایەوە بەڵکوولەبری قەڵەوبوون بووەهۆی نیشتنی چەوری لە ژێرپێستدا،واتەهۆکاری ڕاستەقینەی زیادبوونی کێشی مریشک لەئەمڕۆدادەگەڕێتەوەبۆئەوتوێژینەوەیانەی کەپسپۆڕانی ئەم بوارەئەنجامیان داوەبۆباشترکردنی جیناتی مریشک بەجۆرێک بەپێچەوانەی جاران قەڵەودەبن بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرەهۆرمۆنێک،مریشکی نوێ بەجۆرێکەکەتوانای گۆڕینی خۆراکی بۆ گۆشت لەئاستێکی زۆربەرزدایەوەهیچ پەیوەندیەکی بەبەکارهێنانی هۆرمۆنەکانەوەنیە،ڕاستیەکە ئەوەیەکەبەکارهێنانی هۆرمۆن لەپەلەوەردا درۆیەکی گەورەیە،پەلەوەرهیچ جۆرە هۆرمۆنێکی پێنادرێت،سەرەڕای ئەم ڕاستیە هێشتازۆرێک پێیان وایەلەپیشەسازی پەلەوەردا هۆرمۆنەکان بەکاردەهێنرێن بەئامانجی قەڵەوکردنی مریشک ،بۆیە پێویستە ئەوە بزانن کەنهێنی پشت گەشەی بەرچاووسەرنجڕاکێشی مریشکی تایبەت بەبەرهەمهێنانی گۆشتی سپی دەگەڕێتەوەبۆئەوەی کەلەئێستاداپیشەسازی پەلەوەر پێشکەوتنی بۆماوەیی بەخۆیەوەبینیوە،هەروەهاباشتربوونی خۆراکی پەلەوەر وبەکارهێنانی ئەوخۆراکانەی دەوڵەمەندن بەپڕۆتین و ووزە کەیارمەتیدەرن لەباشترکردنی کێشی پەلەوەربەباشی وبەردەوام،ئەمەجگەلەباشترکردنی چاودێری ڤێتێنەری وهونەری پەروەردەی تەندروست وکارایی توانای گۆڕینی خۆراک بۆ گۆشت…..
هۆکارەسەرەکیەکانی پشت پێنەدانی هۆرمۆنەکان لەبەخێوکردنی مریشکی گێڵگەپەلەوەریەکاندا:
١-هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن وزیادکردنی کێش لەمریشکدابەشێوەی بازرگانی بەردەست نیەواتەبەکارهێهێنانی نایاساییە.
٢-هۆرمۆنەکان نابنەهۆی زیادبوونی کێش وبەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەکردنی پەلەوەر تەنانەت ئەگەرزۆرچالاکیش بن.
٣-زۆربەی هۆرمۆنەکان پێویستەلەڕێگەی دەرزیەوە لێبدرێت بۆهەرمریشکێک بەتەنها ڕۆژانەدووجارلەڕێگەی دەرزی ژێرپێست ئەمەش کارێکی زۆرئەستەم و مەحاڵە واتەلەڕێگەی خواردنەوە بەکارنایەت.
٤-گرانی وبەرزی نرخی هۆرمۆنەکان ،لەبەرئەوەی هۆرمۆنی گەشەی مریشک بەشێوەی بازرگانی بەرهەمنایەت واتەتێچوی زۆری دەوێت کەئەمەش لەڕووی ئابووریەوە هیچ مانایەکی نیە.
هیوادارین هەموولایەک بڕوابەو دەنگۆیانەنەکەن سەبارەت بەبەرهەمی ناوخۆ وەبەشدارنەبین لەدروست کردنی تێڕوانینی هەڵە کەڕەنگە کاریگەریەکی بەرچاووزیانبەخشی هەبێت لەسەرپیشەسازی پەلەوەرو ئاسایشی خۆراکمان.

جمال حسن والی
ب.سامانی ئاژەڵی سلێمانی