رێوشوێنێکى نوێى گەشتى ئاسمانى لەهەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

 لەئەمڕۆوە رێوشوێنێکى نوێ تایبەت بە گەشتى ئاسمانى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.  

بەپێی ئاگادارییەکى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، لە ڕۆژی ٢٠٢١/١١/٢٢ ەوە، هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە کاتی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وەڵات، پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆناى پێبێت.    

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها ئەو کەسانە پێویستە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی(Negative) بەکەمتر لە(٧٢) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی.