راوێژکاری سودانی: تەنیا دەوڵەت نرخی دۆلار دیاریدەکات نەك دەڵاڵی دوکان و سەرشەقامەکان

راوێژکاری راگەیاندنی سودانی رایدەگەیەنێت، نرخی دۆلار و ئابوری وڵات لەلایەن دەوڵەتەوە دیاریدەکرێت نەك دەڵاڵی دوکانەکان.

هیشام روکابی، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: شەڕی حکومەت دژی ئەو مەزادکەران و بازرگانانی دراوی قورس بە پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکی بەمزوانە یەکلایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵە بازرگانییەکانی دراو بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە.

لەبەشێکی قسەکانیدا راوێژکاری راگەیاندنی سودانی دەڵێت: نرخی دۆلار و ئابوری وڵات لەلایەن دەوڵەتەوە دیاریدەکرێت نەك دەڵاڵی دوکانەکان.