دەوام لە هەموو فەرمانگەکانی تۆماری کۆمپانیاکان بۆ ماوەی 16 رادەگیرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک بڕیارەكەی دەركردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە لە سبەینێ 20ی 12ی 2022ـەوە تا 5ی 1ی 2023 دەوام لە هەموو فەرمانگەکانی تۆماری کۆمپانیاکان رادەگیرێت.

بەپێی بڕیارەكە، راگرتنی دەوام لە فەرمانگەکانی تۆماری کۆمپانیاکان بە مەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە و ژمێریاری و رێکخستنەوەی کاروباری ئەو فەرمانگانەیە، بۆیە دەبێت فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن، بەڵام لەو ماوەیەدا مامەڵەكانی هاوڵاتییان راییناكرێن.