دەوام له‌ سه‌جه‌م فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی ڕاگیرا

کەمێک لەمەوبەر پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژانی سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022، چوارشەممە 19 کانوونی دووەمی 2022، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەوام ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، پشووەکە ئەو فەرمانگە و کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزارییە گشتیی و خێراکان و ئێشکگریدان.