دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە، بانكەكە ڕۆژانە 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار بە بانكەكان و بازرگانان دەفرۆشێت و لە بازاڕدا نرخی 100 دۆلار نزیكەی 148 هەزار دیناربوو، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا بۆ خوار ئەو نرخە دابەزی و لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوودا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 450 دینارە. 100 یۆرۆ بە 146 هەزار و 250 دینار و 100 پاوەندی بەریتانیش بە 164 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.