دۆلار زیاتر دابه‌زی

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی دۆلاریش ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌، بۆ فرۆشتن  100 دۆلار به‌ ١٥١هه‌زار و 500 دیناره‌‌ و بۆ كڕینیش 100 دۆلار به‌ ١٥٢ هه‌زاره‌.

بانکی ناوەندی عێراق، بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بڕی 84 ملیۆن دۆلاری خستوه‌ته‌ بازاڕەوە، هه‌روه‌ها دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنی ئابوری به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆبوه‌وه‌.

بانکی ناوەندی دەڵێت “لە رۆژانی پشودا 10 بانکی بەڕوی هاوڵاتییاندا دەکرێنەوە و بڕی پێویستی دۆلارییان بۆ دابیندەکرێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە نرخی دۆلار لەبەرامبەر دینار بەرزبونەوەی بەخۆوەبینیوە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار، بەڵام لە سێشه‌ممه‌وه‌ دەستی بە دابەزین كردووە و لەئێستادا 100 دۆلار لە نێوان 152 هەزار بۆ 153 هەزار دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 151 هه‌زار و 500دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 181 هەزار و 500دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 160 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 600 دیناره‌.