دروستکردنی هێلی ئاسنین لە هەرێم بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەن.

ئاوێنه‌: ئاماژەی بەوەشکرد دەست بە دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم دەکرێت، دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرھێنەر دەگەرێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادەدەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری.

شایەنی باسە، ھێڵی ئاسنینەکە ٩١٢ کم دەبێت و ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ڕانییە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت.