کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی لە ساڵی نوێدا بەڕێوە چوو

بەئامادەبونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەردوو جێگرەکەی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوە چوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەکێشە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان کرا هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەو کەرتانە باسی لێوەکرا.

هەوڵدان بۆ دروستکردنی کارگەو زیادکردنی دەرفەتی کارکردن لەناو گەنجاندا تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەبوو.