داھاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە

لە مانگی رابردوودا عێراق نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە و داھاتەکەشی نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کردووە و ھەر بەرمیلێکیش بە ٨٩.٥٦٠ دۆلار فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لەو مانگەدا ھەشت ملیار و ٨٤٥ ملیۆن و ٤١١ ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ ھەزار و ٤٢١ بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ھەناردەکراوە و لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە دوو ملیۆن و ١٦٩ ھەزار و ١٨٠ بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.