داواکارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە پاسپۆرتەکەیان تەواو بووە بەپەلە پاسپۆرتەکەیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەرقاڵی پاکتاوکردن و جەردکردنی ئامار و کار و چالاکیەکانیانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکەن کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی، پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

لەبارەی وادەی وەرگرتنەوەکەشییەوە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، “هاوڵاتییان بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.”