داهاتی سلێمانی لە یەک هەفتەدا چەند بووە؟

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، لەم هەفتەیەدا داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان زیاتربووە لە چوار ملیار دینار.

تێیدا ئاماژە بەوەشدراوە: لەو داهاتە چوار ملیار و 322 ملیۆن و 496 هەزار و 250 دیناری پارەی نەختینە بووە و دوو ملیۆن و 217 هەزار و 50 دیناریشی  بەشێوەی چەك بووە.

پڕۆژەی شەفافیەت پڕۆژەیەکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە و بۆ یەکەمجار لە تەمەنی حوکمڕانی کوردیدا کە رۆژانە و زۆر بەوردی سەرجەم داهاتەکانی پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانییان دەخاتە بەردەست هاوڵاتییان.