دامەزراندنی شارێکی گەشتیاری لەگەڵ قوباد تاڵەبانی تاوتوێ دەکرێت

نەخشەی ناوچەیی چەق چەق – قلیاسان و شەقامی سەرەکی قەزای دوکان و سەرچنار دەخرێتە بەردەم جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم کۆبۆوە، بە وردی باس لە نەخشەی ناوچەیی بونیادنانی شارێکی گەشتیاری لە چەق چەق – قلیاسان کرا و نەخشەی سەرەکی ڕێکخستنەوە و جوانکاری ناوبازاڕی قەزای دوکان و شەقامی سەرچنار و سەرجەم چالاکییە گەشتیارییەکانی ناو پڕۆژەکان خرانە بەردەم جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ناوچە و شوێنە گەشتیارییەکان و ڕێکخستنەوەی بەشێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکان کرا، لەگەڵ زادکردنی چالاکی گەشتیاری خێزانی لە ناوچە گەشتیارییەکان.

دەربارەی جوانکاری و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شەقام و ناوچە گەشتیارییەکانی شاری سلێمانی و بە گەشتیاری کردنی هەندێک شەقام لە ناوەندی شارەکان گفتوگۆکرا.