ژووری بازرگانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خالید شینکی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خالید شینکی، کە لە ساڵی ١٩٧٤وە تاکو ئێستا ئەندامی چالاکە لە ژووری بازرگانی و جێدەستی لە بەرەوپێشچونی شاری سلێمانی دیارە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە سوپاسی بەڕێز خالید حەمە رەوف ، ناسراو بە(خالید شینکی) دەكەین كە لەساڵی 1974 شەرەفی ئەندامێتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێدراوە و دڵسۆزانەو بێ دابڕان ساڵانە ئەندامێتی خۆی لە ژوورەكەمان نوێكردۆتەوە، وەك بازرگانێكی سەركەوتوو جێدەستی دیارە لە كارو پرۆژەكانی شاری سلیمانیدا و ھەلی کاری بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان ڕەخساندوە و بەردەوام لە کاتی ڕوداوە نەخوازراوەکاندا پێشەنگ بووە لە گەیاندی کۆمەک و ھاوکاری بۆ ھاوڵاتیان.

.سەرۆکی ژوور هیوای خواست کاک خالید تەمەن درێژبێت و لەکارەکانی بەردەوام بێت