تاوتوێی پرۆژە گەشتیارییەکانی چەق چەق و قلیاسان و سەرچنار و دوکان کرا

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کۆبۆوە و باسیان لە بونیادنانی چەند پڕۆژەیەکی نوێی گەشتوگوزار کردووە.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامی هەنگاوە نوێیەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی خراوەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکە دا هاتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم کۆبۆوە و لە نزیکەوە باس لە هەنگاوەکانی نەخشەی ناوچەیی (ساید پلان)ی ناوچە گەشتیارییەکانی چەق چەق و قلیاسان و سەرچنار و دوکان کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بونیادنانی چەند پڕۆژەیەی نوێی گەشتیاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی تاوتوێ کراون.