بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا

بۆکان جاف یەکێک لە چالاکوانان و پرۆگرامەرە کوردەکان کە رۆڵیان هەبوو لە دانانی زمانی کوردی لە سیستمەکەدا رایگەیاند، گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا زمانی کوردی، شێوەزاری سۆرانی لە بەشی دەنگیی سیستمی وەرگێڕانەکەیدا چالاکبکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پرۆگرامەرە کوردەکە بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن داتا و زانیاری بەردەست دەبن بۆ زمانی کوردی لە بەشی دەنگیی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ.

سیستمی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ ماوەی 17 ساڵە کارایە و زیاتر لە 130 زمانی جیاواز لەو سیستمەدا چالاککراون و زمانی کوردیش بەشێوەی ڕێنووس و دەنگیش بەردەستدەبێت.