بەرێوبەری پێشەنگای نیودەوڵەتی دیاربەکر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرد

 بەرێوبەری پێشەنگای نیودەوڵەتی دیاربەکر لە وڵاتی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرد و لەلایەن سیروان محمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری، کشتوکاڵی ژوور پێشوازی لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکە بەھێزبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئەنجامدانی کاری ھاوبەش بوو لە نێوان ھەردولادا، بەرێوبەری پێشەنگای نیودەوڵەتی دیاربەکر ڕایگەیاند خوازیارین بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی بەشداری لە پێشەنگا نێودەڵەتییەکانی دیاربەکر بکەن.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و ئاماژەی بەوە دەکات، شاندە بازرگانییەکان لەشاندی سلێمانییەوە بەردەوام سەردانی پێشەنگا نیودەڵەتییەکانی تورکیا دەکەن، پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان بازرگانی سلێمانی و بازرگانانی تورکیا ھەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارین بازرگانان و خاوەنکارانی دیاربەکر بەشداری لە پێشەنگا نێودەڵەتییەکانی شاری سلێمانی بکەن.