بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکانە و باسی لە پابەندبون بە سەکۆی ئەلیکترۆنی کردوە.

عەمار حەمەد خەڵەف، یاریدەدەری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند: بانکی ناوەندی بەردەوامە لەسەر بەدواداچون بۆ ئەو ڕێنماییانەی دەریکردوە بۆ سەقامگیری دراوەکان.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بانکی ناوەندی دەستیکردوە بە فراوانکردنی کەناڵەکان بۆ ئەوەی ئەو لایەنانەی تایبەتمەندییان تێدایە سەکۆی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن و زیادیان بکات.

باسی لەوەشکردوە، ئەوە یەکەمین هەنگاوە لەگەڵ بەردەوام بوون بە دەرکردنی چەند ڕێکارێک بۆ ئاسانکاری حەواڵەی دەرەکی و هەر مامەڵەیەكی فەرمی لە دەرەوە بە دراو ئەنجام دەدرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا یاریدەدەری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت: ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر کاریگەرییان دەبێت لە جێگیرکردنی نرخی دراو و کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕەکان.

داواشی لە هاوڵاتییان و خاوەن پڕۆژەکان کرد کە بە ڕێنماییەکاندا بچنەوە و بیان خوێننەوە بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و بازرگانەکان ئاسانکاری زۆریان بۆ کراوە بۆ تەمویلی دەرەکی