بانکی بازرگانی هەرێم ئاگادارییەکی لەبارەی داواکاری کڕینی دۆلارەوە بڵاوکردەوە

بانکی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، داواکاری بۆ کڕینی دۆلار تەنیا بە ئۆنلاین دەبێت و ئاماژەی بە کەمکردنەوەی بڕی دۆلاریش کردوە بۆ هەر گەشتیارێك.

بانکی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: بۆ گەشتیارانی عێراقی داواکاری ئۆنلاین لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆیە و دەتوانرێت داواکاری پێشکەش بکرێت لە رێگەی ئەم لینکەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی بازرگانی دەڵێت: دوای ئەو کاتە لینکی داواکاری ئۆتۆماتیکی دادەخرێت دەبێت ڕۆژی دواتر خوازیار بیکاتەوە.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی بازرگانی ڕاشیگەیاند: فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیارانی عێڕاق لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ دوو هەزار دۆلار کەمکراوەتەوە.