بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات

بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی خستنەڕووی دۆلاری ڕۆژانە بەگشتی و دۆلاری کاشی تا ئاستێکی زۆر بەرز کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی 8ی 2023، بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كرده‌وه کە بڕی 201 ملیۆن و 101 هه‌زار و 290 دۆلاری خستووه‌ته‌ ڕوو، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی ئەم هەفتەیەیە، چونكە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا 195 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمڕۆ 154 ملیۆن و 540 هه‌زار و 291 دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یە.

بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەوەی لە خستنەڕووی دۆلار جیاوازه، بەرزکردنەوەی دۆلاری کاشه و ئەمڕۆ بڕی 46 ملیۆن دۆلاری به‌ شێوه‌ی كاش خستووەتە ڕوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە هەفتەی ڕابردووشدا خستنەڕووی دۆلاری کاش لە نێوان 18 ملیۆن بۆ 39 ملیۆن دۆلار بوو.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینارە.