ئەڵمانیا ڕیزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە دەستپێشخەرییە مرۆییەکانی ئاسیاسێڵ؛ بۆ پشتگیریکردنی لە “بەیەکترشادکردنەوەی ئاوارەکان”

بەرلین، ئەڵمانیا | 18ـی حوزەیرانی 2022- کاریەر کۆمیونیتی Carrier Community، کە پلاتفۆرمێکی جیهانی تایبەتە بە کەناڵەکانی میدیا و براندەکانی بازرگانی و تۆڕەکانی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و هاوبەشەکانی بواری سیستمی ژینگەیی (ئیکۆ سیستەم)، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە هەڵسا بە میوانداریکردنی شەشەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی CC-GLOBAL ی ساڵانە، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 320 میوان لە میانی بۆنەیەکی تایبەتدا لە ئاڵتی مۆنزی (Alte Münze) بە شێوەیەکی ڤێرچواڵ لە ڕێی CC-Webinar ـەوە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ 43 کۆمپانیای براوەدا لەسەرتاسەری جیهانەوە کە ئاهەنگیان بۆ دەستکەوتەکانیان دەگێڕا. یانەی کاریەر کۆمیونیتی “Carrie Community” کە ناودارترین یانەی جیهانی تایبەتە بە کۆمپانیاکانی مۆبایل و بارەگاکەی لە بەرلینە، هەڵسا بە رێزلێنانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە عێراق لە نێوان کۆمپانیا و دامەزراوە گەورە ڕکابەرەکانیدا، لە میانی دابەشکردنی خەڵاتدا بەسەر باشترین کۆمپانیاکانی پەیوەندی مۆبایل لە جیهاندا و وەکو یەکەمین کۆمپانیا دەستنیشانیکرد لەسەر ئاستی جیهان لە پای ئەو ڕۆڵە پێشەنگەی گێراویەتی لە دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانیدا لە ڕێی خەڵاتێكی گەورەوە: “بە یەکتر شادکردنەوەی ئاوارەکان” (Connecting the Unconnected) لە ئەنجامی پڕۆژە مرۆڤدۆستانەکەی لە کەمپەکانی ئاوارەکان کە ناونیشانی “سەنتەرەکانی هیوا”ی لەخۆگرتبوو، ئەمەش وەکو دانپێدانانێك بە هەوڵە نایابەکانی لە بواری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان “CSR” و هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانی تری لە کاتی قەیرانەکاندا.

 ئاسیاسێڵ ئەم خەڵاتەی لە ئەنجامی کارەکانی لە کەمپەکانی ئاوارەکان پێ بەخشراوە، لە درێژەی بەرنامە بەردەوامەکانی لە بواری “CSR”دا لە عێراق. دەستەی داوەرانی خەڵاتەکانی “Carrier Community” کە کۆمەڵێک داوەری دەستەبژێر “نوخبە”ن، بەوە ناسراون کە ڕژدترین و ووردترین دەستەی داوەرین لە کۆمەڵگەی تێلیکۆمدا لە جیهان و خەڵات و ڕیزبەندییەکانیان دوای پرۆسەیەکی گەڕان و لێكۆڵینەوە چڕوپڕ دەبەخشنە براوەکان، بەمەش ئەم دانپێدانانەیان بە ئاسیاسێڵ بەهایەکی بەرز و گرنگییەکی زیاتر بەدەستدەهێنێت لە ئەنجامی پڕۆژە مرۆڤدۆستانەکانی وەکو کۆمپانیایەکی پەیوەندی پێشەنگ.

کاریەر کۆمیونیتی “Carrier Community” پلاتفۆرمێکی جیهانیی تایبەتە بە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری پەیوەندی، پەیامەکەی ڕێزلێنانی دەستکەوتە داهێنەرانەکانی کۆمپانیاکانی تێلیکۆمە و تیشکخستنەسەریانە لەسەر ئاستی هەرێمایەتیی و جیهانیی لە ڕێگەی خەڵاتکردنیانەوە بە خەڵاتگەلێك کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، و لەلایەن پانڵێكەوە بڕیاریان لێدەدرێت کە لە شیکارزانان و شارەزایانی بواری تێلیکۆم پێکهاتوون. ئەم پلاتفۆرمە ئەڵمانییە سەنگینە نمونەی شەفافیەت و بابەتییبوونە، و ئامانجی هێنانە کایەی کۆمەڵگەیەکە کە بەشێوەیەکی باش پێكەوە بەسترابنەوە، چ لە رووی تێلیکۆم “پەیوەندییەکان”ـەوە بێت یان بەشێوەیەکی گشتی. هەر بۆیە زۆر سەرسام بوون بە دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی ئاسیاسێڵ و هەوڵە گەورەکانی لە فەراهەمکردنی ئامرازەکان لە ڕێی سەنتەرەکانی هیوا “Centers of Hope” ـەوە بۆ پێکەوە بەستنەوەی ئاوارەکان لەگەڵ جیهان، چ لە ڕێی شادکردنەوەیان بێت لەگەڵ ئازیزانیان، یان لە ڕێی دەستگەیشتنیان بێت بە خوێندن یان دەستگەیشتنیان بە یارمەتی پزیشکی.

دەستپێشخەرییەکەی ئاسیاسێڵ: (ناوەندەکانی هیوا) لە کەمپەکانی ئاوارەکان شێوازێکی تایبەت بوو بە ئاسیاسێڵ بۆ باشترکردنی ژیانی ئەو ئاوارانە کە ناچارکراون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و ڕووبکەنە نادیار؛ ناچارکراون لە هەلومەرجێکی ناهەمواردا بژین لە پێناو دەربازبوون لە توندوتیژی و مامەڵەی نامرۆڤانە. ناوەندەکانی هیوا کراون بە دوو بەشەوە: یەکەمیان تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی یارمەتی پزیشکی ئۆنلاین و ئیحالەکردنی کەیسە مەترسیدارەکان بۆ شاری پزیشکی فاروق بۆ وەرگرتنی چارەسەری بێبەرامبەر، دووەمیشیان ئینتەرنێت کافێیەکە کە یارمەتی پەنابەران دەدات لەگەڵ خێزانەکانیان لە پەیوەندیدا بن، درێژە بە خوێندن بدەن، زیاتر ئاگاداری بارودۆخی عێراق بن یان تەنانەت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەتایبەتی بۆ مناڵەکانیان.

بەڕێز عومەر فالح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و میدیا لە ئاسیاسێڵ لە مبارەیەوە وتی: “کاتێك ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ یارمەتیدانی خوشك و براکانمان لە کەمپەکانی ئاوارەکان، هەستدەکەین هێشتا هیچی وامان نەکردووە و دوایەمین شت بیر لێ بکەینەوە بەدەستهێنانی خەڵاتە. ئێمە وەکو کۆمپانیایەکی خزمەتگوزار، ئەوەی کردوومانە لە باوەڕبوونمان بە بەها و پرەنسیپە سەرەکییەکانی ئاسیاسێڵ کردوومانە. بەڕاستی ئازارمان دەدات کە دەبینین چەندین خێزان ناچارکراون ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، و تا ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە. ئاسیاسێڵ دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ کاریەر کۆمیونیتی “Carrier Community” بۆ لەبەرچاوگرتنی دەستپێشخەرییەکەمان، و هیوادارین کە ببێتە مایەی هاندانی کۆمپانیاکانی تر کە چاو لە ئێمە بکەن و یارمەتی ئەوانە بدەن کە پێویستییان پێیەتی. هەروەها بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەین کە ئاسیاسێڵ هەمیشە باشترین و پێشکەوتووترین خزمەتگوزارییان پێشکەشدەکات، چ ئەوەی سوود بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت بەشێوەیەکی گشتی، یان بە کەرتی پەیوەندییەکان”.

ئەم دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانانە یەکەم جار نییە لە مێژووی ئاسیاسێڵدا؛ ئەم کۆمپانیا عێراقییە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی بردووەتەوە، وەکو کۆمپانیایەکی خزمەتگوزار ناسراوە کە لەسەر بەها مرۆییەکان بنیاتنراوە وتەنها کۆمپانیایەکی گەورە نیە وبەس. ئاسیاسێڵ لە ڕێی مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لەدەستکەوتەوە سەلماندوویەتی کە کۆمپانیای بەرپرسیار ئەو کۆمپانیایەیە کە ئاكشن وەردەگرێت و گۆڕانکاری دێنێتە ئاراوە لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی، نەوەك تەنها لە بواری کارەکەی خۆیدا.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ى كانونى دووەمی 2022 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی گەیشتووەتە  16 مليۆن بەشداربوو.

ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزاری 4G+ بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ــەوە ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن Ookla®  ـەوە دەستنیشانکرا.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان “PJSC”، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com

دەربارەی “Carrier Community”:

یانە یان پلاتفۆرمی “Carrier Community” یانەیەکی تایبەتی جیهانی تێلیکۆم و پیشەسازیی تۆڕبەندیی و براندینگە کە تایبەتە بە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری تێلیکۆم. ئەم پلاتفۆرمە سەرچاوە و چەقی بەهێزکردنی دەرفەتەکانی بزنسە لە سەرجەم کەرتەکانی پیشەسازیی تێلیکۆمدا، لەوانە، پەیوەندی دەنگیی، ئینتەرنێت، کورتەنامە، مۆبایل، داتا سەنتەر، خزمەتگوزارییەکانی VAS، ئینتەرنێتی شتەکان “IoT”، MVNO، ISP، کێبڵەکانی ژێر دەریا، تێلیهاوز “Telehouse” وچەندانی تر. “Carrier Community” لەم بوارەدا دانی پێدانراوە وەکو ئامرازێکی پەیوەندی کە لە ڕێیەوە ئەندامەکان پێكدەگەن و بیرۆکە و کۆنتاکت شەیردەکەن وکاری بزنسی ڕاستەقینە ئەنجامدەدەن. “Carrier Community” لە سەرەتای دامەزرانیەوە زیاتر لە 8500 ئەندامی تۆمارکردووە – کە تیایدا نوێنەرایەتی زیاتر لە 2300 دابینکاری خزمەتگوزاری دەکات لە زیاتر لە 130 وڵاتدا. ئەندامەکانمان پۆستی “C” لێڤڵ و کەسایەتی گرنگ و بەڕێوەبەران و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکارن کە لە ئێستادا لە کۆمپانیا گەورە و مامناوەند و بچوكدا کاردەکەن.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: https://carriercommunity.com/about-us/