هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەردوو سایدی شەقامی سەرەکی راپەڕین تا کاتێکی نادیار دادەخەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دەڵێت:” ئەمرۆ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ پێش نیوەرۆ وە تا کاتێکی نادیار هه‌ردوو سایدی شه‌قامی سه‌ره‌كی (ڕاپه‌ڕین) به‌رده‌م زانكۆی ئهمریكیو به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه”.
ئەوەش هاتووە:” هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، ئه‌و شه‌قامه به‌كارنه‌هێنن و ده‌توانن رێگه‌ی هاتن و چوون له‌شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كاربهێنن تا ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه”.