ئەمڕۆ یادی 238 ساڵەی شاری سلێمانییە

ئەمڕۆ دووشەممە شاری سلێمانی یادی 238 ساڵەی بنیادنانی دەکاتەوە، بەو بۆنەیەوە چالاکی و ئاهەنگ لە شوێنە گشتییەکان و دامودەزگاکاندا بەڕێوەدەچن، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات.

شاری سلێمانی 238 ساڵ لەمەوبەر لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراوە و بە ناوی سلێمان پاشای بابانەوە ناونراوە، شارەکە لەو کاتەدا پایتەختی میرنشینی بابان بووە.

بەپێی رێنمایی پێشتری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندندا جلی کوردی دەپۆشرێت و ئاهەنگی تایبەت بەو بۆنەیەوە سازدەکرێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانیش چالاکی و نمایشی تایبەت بە یادی دامەزراندنی سلێمانی دەبێت.