ئاگاداریەک بۆ خاوەن نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی خاوەن نوسینگەکان لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی زەوی وزاری حکومی بەدەر لەیاسا قەدەغەیە.

ئەم ئاگاداریەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پاش ئەو نوسراوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دێت کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە، کە ئاماژەی بەوەکردووە” بەپێی ماددەکانی(١)،(٢) لەیاسای داواکاری گشتی ژمارە(١٥٩)ی ساڵی (١٩٧٩)ی هەموارکراو، لەچوارچێوەی پاراستنی سامانی گشتی،ڕێکاری کارگێڕی بگیرێتەبەر، بەمەبەستی دەرکردنی گشتاندنێک بۆ گشت پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەواوی (نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی) خانوبەرە کەوا بە هەمو شێوەیەک (کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن) بەزەوی وزاری حکومی بەدەر لەیاسا قەدەغەیە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەر نووسینگەیەک بگیرێتەبەر لەکاتی سەرپێچی”.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی خاوەن نوسینگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات، پاباندبن بەو بڕیارەوە و مامەڵەی کڕین و فرۆش بە زەوی وزاری حکومی بەدەر لەیاسا نەکەن.