له‌ باره‌ی كێشه‌كانی بازرگانانی خۆراك كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سازكرا

لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبوەنەوەیەک لە بارەی کێشە و گرفتەکانی بازرگانانی بواری خۆراک سازکرا، لە کۆبونەوەکەدا بازرگانانی بواری خۆراک و ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و محه‌مه‌د تاهیر، سه‌رپه‌رشتیاری مەرزی باشماخ و ژماره‌یه‌ك له‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەبوون.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “زۆر سپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و بازرگانان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییدارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مرۆ به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه‌ هاتن و لێره‌ ئاماده‌ بوون، بڕێکی زۆر کاڵا و شتومەک لە گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سڵێمانی خەزن دەکرێت بەشێک لە گەنجینەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش ھێنراونەتە شاری سلێمانی، لە ئێستادا کۆمەڵێک کێشەو گرفتیان ھەیە، دەمانەوێت ئەمڕۆ لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، یەکێک لە کێشەکان ھەڵگرتنی قڕکەری کشوکاڵییە کە لە جیھاندا کۆمپانیایی تایبەتمەند ھەیە بە ھەڵگرتن و گۆگا کردنی ئەو مادانە، نابێت بازرگانان لێپرسینەوایان لەگەڵدا بکرێت پێوستە ئیجرائات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بکرێت کە گرێبەستی لەگەڵدا کراوە بەڵام لای ئێمە ئەم ڕێنماییە نیە دەماوەنێت ئەمە جێبەجێ بکرێت کە سودی ھاوڵاتیانە”.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵێک کێشە لە مەرزەکان ھەیە خۆشبەختانە سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لەم کۆبونەوەیە ئامادەیە لەبارەی کەمبونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت، کۆمەڵێک بازرگان لە ئێستادا لە مەرزەکانی ترەوە کاڵا دەھێنن ھەوڵ دەدەین بیانھێنینەوە مەرزی باشماخ و په‌روێزخان و جوڵەی بازرگانی لە باشماخ و په‌روێزخان زیاد بکەین، ئامانجی ئێمە ئەوە سلێمانی بکەینە سەنتەرێکی بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق کۆمەڵێک دەروازەمان ھەیە کە لە ڕێگای ئەوانەوە کاڵا دەچێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی ناڕەسمی، داواکارین لە مەرزەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ھاوشێوەی شوێنەکانی شوێنەکانی تر ئاسانکاری پۆ بازرگانان بکرێت تاکو ئەم ناوچەیە زیاتر زەرەر مەند نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک لە کاڵاکان نرخیان تا ڕادەیەک زیادی کردوە بەڵام بە گوێرەی وڵاتانی دیکە لێرە نرخەکان باشترە داوامان له‌ بازرگانان كردوه‌ كه‌مترین قازانج بخه‌نه‌ سه‌ر كاڵاكان و خۆشبه‌ختانه‌ به‌ ده‌م داواكه‌مانه‌وه‌ چون، ھۆکاری بەرزبوەنەوەی نرخیش گرانبونی کرێی گواستنەوەیە بەھۆی گرانبوونی سوتەمەنیەوە، بەرزبونەوەی نرخ دەسەڵاتی کەسی تیا نیە بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کارێک بکەین کێشەی کەمبونەوەی خۆراک لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ڕونەدات، ئەگەر ھەر کێشەیەک لە جێھاندا ڕووبات شاری سلێمانی بەشی چەند مانگێک کاڵا و شتومەکی لە گەنجینەکان ھەڵگرتووە.

محه‌مه‌د تاهیر، سه‌رپه‌رشتیاری مەرزی باشماخ رایگه‌یاند ”له‌سه‌ر داوایی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌مان سازكرد و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ بیستی كێشه‌ و پێشنیازه‌كانی بازرگانانی بواری خۆراك بووین، ئه‌وه‌نه‌ی كه‌ له‌ توانی ئێمه‌دا بێت داواكاری بازرگان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، دڵنیایی ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و رێنمایانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دراوه‌ بۆ ئاسانكاری كردن بۆ هاورده‌ كردنی ماده‌ خوارده‌مه‌نییه‌كان و سوته‌منی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ له‌ مه‌رزی باشماخ جێبه‌جێ ده‌كرێت و داواشمان له‌ كه‌ره‌نتینه‌كان كردوه‌ به‌و په‌ری تواناوه‌ ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كاندا”.