نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە دوای ئەوەی داتاکانی ئەمریکا دەریانخست کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دابەزیوە و لە هەمان کاتیشدا خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوتی برێنت بە بڕی 1.17 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 1.5% و بە 79 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا لە رۆژی هەینیدا بەر لە داخستنی بازاڕی نەوت.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 2.02 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 2.7% و لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی نەوت گەیشتە 76 دۆلار و 78 سەنت.

هەرچەندە ئەو هەردوو جۆری نەوتی خاو بەشێوەی رۆژانە بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد، بەڵام بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ مانگی چوارەم دابەزینی تۆمارکرد.