بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی کۆتای بەخولێکی پیشەی هێنا

بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی کۆتای هاتنی خولێکی ڕاهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەی سلێمانی.

بەئامادەبونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خولی ڕاهێنانی پیشەی کە بۆ ۳٠٠ بەشداربوو ڕێکخرابوو کۆتی هات و بڕوانامەی بەخشرا بە دەرچوانی خولەکە.

كوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆتای هاتنی خولی ڕاهێنان بە ۳٠٠ بەشداربوو ڕایگەیاند” کردنەوەی ئەم خولانە لەلایەن وەزارەتمانەوە بەردەوامی هەیە کەئەمەش بۆتە هۆکارێکی گرنگ بۆدۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ ژنان و پیاوان کە بتوانن پێداویستی بازاڕ پڕبکەنەوە وە ببنە خاوەنی کاری خۆیان کە لەهەرێمی کوردستاندا نۆ سەنتەری ڕاهێنانی پیشەی هەیە بەردەوم خولی تایبەتیان تێدادەکرێتەوە”.

ئیکرام ئەلهونی، جێگری نوێنەری ڕێکراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند” بەرنامە پێشنیازکراوەکانی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەی بریتیە لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان، ئەمەش لەسەر هەمان روئیاو ستراتیژیەتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیە کەلەگەڵ خواست و داواکاریەکانی بازاڕدا یەک دەگرێتەوە کە دەبێتە بەهێزکردنی ئابوری لەڕێگەی زیادکردنی کارامەی و شارەزای گەنجانەوە”.

راشی گەیاند” لەم پرۆژەیەدا ۳٠٠ پیاو ژن و گەنج کۆمەڵێک شارەزای کرداری فێربوون کەدەتوانێت داهات هێنەربێت بۆ خۆیان و خێزانەکانیان وە ئەم بەشداربوانە گرنگن بۆ بازاڕ لەڕوی سەرتاشی و میکانیک و کارەبای و کۆمپیوتەر و بیناسازی و چاکردنەوەی مۆبایل و تەکنەلۆژیا دادەی باخچە کەئەمانە خواستی بازاڕ خۆجێی پڕدەکاتەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبکر، پاریزگاری سلێمانی ڕایگەیاند” پیرۆزبایی زۆر پێشکەش بە ڕاهێنەر و ڕاهێندراو بەشداربوان دەکەم کە لەم خولەدا بەشداربون بۆ دیاریکردنی بژێوی و ژیانیان لەفێربونیان لە کارێکدا کەدەبنە پڕکردنەوەی داخوازی و پێداویستیەکانی کۆمەڵگا کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری”.

لەکۆتای ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە ئەو کاسانەی بەشداریانکردووە بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی د.سەلام عەبدووڵا، لەکاتی بەشداریکردن لەپێدانی بڕوانامە دەرچوان خولەکەدا ڕایگەیاند” وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی لە کردنەوەی ئەم خولانە دەکەین کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستگەشتی دەرفەتی کار و پڕکردنەوەی ئەو داواکاریانەی لەبازاڕدا هەیە لەلایەن خاوەن کۆمپانیاکان”.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بەردەوام خولی جیاواز بۆ بوارەکانی سەرتاشی و کارەبای و میکانیکی و مۆبایل و تەکنەلۆژیا و دادەی دایەنگە و بەرگدروو کارەبای و ئاوئاوەڕۆ و چەند بوارێکی دیکە کە پێویستی بازاڕ لەخۆبگرێت دەکاتەوە.