وەزارەتی داد: گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە و قبوڵ نەک

وەزارەتی دادی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022 لە نووسراوێکی فەرمیدا کە پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی کردووە، پێی ڕاگەیاندووە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە و قبوڵ نەکراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022، لەڕێی نووسراوێکی فەرمیی ژمارە ٢٠/١٩٠ لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە؛ بە وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە، بەشی 5ی بڕگەی (1)ی یاسای هاتوچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004ی هەموارکراوە؛ پێچەوانەی بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنییە.
هەروەها وەزارەتەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکە هیچ ڕۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی (46)ـە لە یاسای دادنوسیی ژمارە (33)ـیە کە لە  ساڵی 1998 هەموارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە دژی ئەو یاسایەیە، کە هەرکەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی تر، تا کارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام بدات.
نووسراوە فرمییەکەی وەزارەتی داد بۆ وەزارەتى ناوخۆ پاش ئەوە دێت، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا کە بۆ کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەبێت گرێبەستى ئەلیکترۆنى ئەنجام بدرێت، بۆ هەر گرێبەستێکیش بڕی 100 دۆلار وەردەگیرێت.