پێشنیاركراوە گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر ئەنجام بدرێت و چاوەڕێ دەكرێت دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بدات. بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا پێشنیاری ئەوەیكردووە، كە گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر ...

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌و تێیدا چوار پرسیارى ئاراسته‌ كردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ “بۆچى به‌هاى دینارى عێراقى به‌ ڕێژه‌ى 20% دابه‌زێندراوه‌و تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌كاتێكدا نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه‌. هادى حسێن سه‌لامى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ...

نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەروی 92 دۆلار بەپێ داتاكانی پێگەی بلۆمبێرگ و نەوتی خاوی تەكساس نرخەکە بە جێگری نامێنێتەوە. ئەمڕۆ هەینی 4ی شوباتی 2022، نرخی نەوت ئاستی 92 دۆلار تێپەڕاندوو هاوکات نرخی نەوتی ...

بەسەرپەرشتی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و بەڕێوەبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەی مانگی دوو ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی کێشە بازرگانی و پیشەسازیەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کرا، له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ گفتوگۆكرا. له‌ ...

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار ناکرێت و سیاسەتى نەختینەیی تەنها لەدەسەڵاتى بانکەکەدایە. ئاوێنە: عەمار حەمەد خەلەف لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق وتى “بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەبێتە هۆى زیادبوونى یەدەگى دراوى بیانى کە گەشەکردنێکى بێپێشینەى بەخۆوە ...

ئا: بازرگانی و پیشه‌سازی كەس نییە لەو نەوەیەی خەڵكی شاری سلێمانی كە تەمەنیان لەسەروو پەنجا ساڵەوەیە، نەزانن نەوالی سەیدەلی كێیە؟ ئەو خانمێكی بەڕێزی شاری سلێمانی بوو، كە یەكەم ژنە دكتۆر بوو لەشاری سلێمانیدا دوكانی دەرمانسازی دابنێ‌‌و خزمەتێكی گەورە بەدانیشتوانەكەی بكات. ...

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی مەرجی نوێ لەسەر گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەسەپێنێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-2-2022 بڵاویكردووەتەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ئەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن، لە مەرجە نوێیەکانی ئاگادار کردووەتەوە. بەپێی مەرجەکان، پێویستە ...

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە لەمانگی ڕابردوودا لە ‌نێوان 15.000 هەزار بۆ 16.500 دینارە، هاوكات خشتەی كاركردنی موەلیدە بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ چوار شەممە‌ ...

كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، 44%ی كۆی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌و پارێزگایه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت. به‌ختیار ره‌حمانیپوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگه‌كانی پارێزگای كرماشان ئاشكرای كرد، له‌ ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كانی كرماشانه‌وه‌، هه‌نارده‌ی بازرگانی به‌ رێژه‌ی 10% زیادی كردووه‌. ...

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆی گشتی ئەو هەناردە و داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت بۆ یەكەم مانگی ئەمساڵ بەدەستهاتوون گەیشتونەتە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار كە هەر بەرمیلێك بە 83 دۆلارو 24 سەنت فرۆشراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 وەزارەتی نەوتی ...