كار بۆ كردنەوەی گەشتی ئاسمانی هەولێر- سلێمانی دەكرێت

پێشنیاركراوە گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر ئەنجام بدرێت و چاوەڕێ دەكرێت دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بدات.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا پێشنیاری ئەوەیكردووە، كە گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت و چاوەڕێی وەڵامی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق دەكەن دیراسەی لەسەر بكات و نرخەكەشی دەستنیشان بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، گەشتەكان بە هێڵی ئاسمانی عێراقی دەبێت و ه فتانە گەشتێك دەكرێت.

ھەفتانە یەك گەشت دەبێت و ئەگەر گەشتیار ھەبوو زیاتریش دەكرێت كە ماوەكەی بە فڕۆكە 20 خولەك دەبێت.