مەرجی نوێ بۆ گەشتیارانی كوردستان و عێراق دادەنرێت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی مەرجی نوێ لەسەر گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەسەپێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-2-2022 بڵاویكردووەتەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ئەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن، لە مەرجە نوێیەکانی ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی مەرجەکان، پێویستە هەموو ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لە سەرووی 12 ساڵییەوە، کارتی وەرگرتنی پێکوتەیان پێبێت.

هاوكات، پێویستە هەموو ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لە سەرووی 10 ساڵییەوە، 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەیان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان ئەنجام دابێت.