فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: گەشتە ناچاریەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامی دەبێت. ده‌قی راگەیەندراوێكه‌ی  فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ...

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نییە. ئەمرۆ چوارشەممە 1-7-2020، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: لە ئێستادا هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی بریاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە ...

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری وەبەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەرمیلێک نەوت بە ٣٣.٨٦٤ دۆلار فرۆشراوە.  لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بە هەناردەکردن و بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتی داوە بۆ مانگی ...

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 15ی تەمموز درێژكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 15/07/2020 درێژكردەوە. ‌بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی ...

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و لە ئەنجامی دابەزینی بەرچاوی بەهای نەوت، حکومەتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە، ئەوەش بەراورد بە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019. کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدوای چاکبونەوەی لەفایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران دەکات. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “دوای ئەوەی نیشانەکانی فایرۆسی کۆرۆنام تیادا دەرکەوت ڕاستەوخۆ توانیم خۆم کەرەنتین ...

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو، لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.  سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند “لەماوەی ڕابردودا پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری فایرۆسی کۆرۆنام، لەدوای دەرچونی پشکنینەکەم خۆم کەرەنتینە کردو بۆ ماوەی ٢٠ ...

ئەمساڵ بەرارود بە ساڵانی رابردوو، جووتیاران گلەیی لە بەروبوومەکانیان دەکەن کە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیووە بەروبوومەکانیان ساغ بکەنەوە و لە شێوازی فرۆشتن و مامەڵەکردنییش بە بەروبوومەکانییان نیگەرانن. جووتیارێک ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵانی رابردوو، رۆژانە نزیکەی ...

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتینەكردنی لەماڵەوە و وەرگرتنی چارەسەر ، قایمقامی سلێمانی رایدەگەینێت قۆناغەكەم تێپەراند و چاكبوومەوە. قایمقامیەتی سلێمانی لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك لێدوانێكی (ئاوات محمد)ـی قایمقامی سلێمانی بڵاوكردۆتەوە و دەلێت : ” ...

ئه‌مڕۆیه‌كشه‌ممه‌، دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌راورد به‌ دوێنێ دابه‌زینی  بەخۆیەوە بینی.  نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە: 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار ...